دانیڵسۆن تێبینی داوەتە فابریگاس بۆ ئەوەی لە ئەرسیناڵ بەردەوام بێت
یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی "دانیڵسۆن" تێبینی داوەتە كاپتنی یانەكەیان بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەگەڵ ئەرسیناڵ و پێی ڕاگەیاندووە یانەی ئەرسیناڵ باشترین یانەیە یۆ ئەوەی فابریگاس یاری تیادا بكات .
یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكی زۆرە داوای فابریگاسی كردووە و تاوەكو ئێستاش نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ بۆ گواستنەوەی فابریگاس .
یاریزانی ناوبراو تاوەكو ئێستا زۆر دڵتەنگە بەوەی نازانێـ چ بڕیارێك بدات و ڕاهێنەری یانەكەشیان ناهێڵێت ئەرسیناڵ جێبێڵێت .