ئیسپانیا لە پێشەنگی جیهان مایەوە
لە ریزبەندییە نوێیەكەدا ئیسپانیا لە پلەی یەكەم مایەوە وەك 13 مانگی رابردوو كە لە دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیالەوە ئەو پلەیەی گرتووە و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای پاڵەوانی كۆپا ئەمەریكاش هاتە پلەی پێنجەم و بەوەش بازێكی مێژوویی دا لە ریزبەندەكەدا.
هەروەها هەڵبژاردەی پاراگوای دووەمی كۆپا ئەمەریكا 6 خانە لە ریزبەندەكەدا هاتە پێشەوە و گەیشتە پلەی بیست و شەش.
لە ریزبەندییەكەدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا پلەی دووەمی پێشووی خۆی پاراست و لە دوای ئەویش هەڵبژاردەی ئەڵمانیای سێیەمی مۆندیالی پێشوو هات و دوای ئەوانیش هەڵبژاردەی بەرازیل هات كە لە كۆپا ئەمەریكای پێشوودا لە قۆناخی هەشت كرایە دەرەوە.