سەرۆكی مانچستەر: دوا گرێبەستی ئەمساڵمان یاریزانێكی گەورە دەبێت
دیڤید جیلی سەرۆكی یانەی مان یو لە لێدوانی بۆ كەناڵی ئێم یو تی ڤی گوتی ئێمە لە هەوڵی گرێبەست كردنین لەگەڵ دوا یاریزانی ئەم هاوینەماندا، بەڵام چاوەڕێ دەكەین تا تیپەكەمان لە ئەمەریكا دەگەڕێتەوە و ئەوكات بە وردی بیر لەو یاریزانە دەكەینەوە.
جیل گوتی یاریزانی ئاساییمان ناوێ، چونكە یاریزانی ئاساییمان زۆرە، بەڵكە یاریزانێكی سوپەری بە توانای جیهانیمان دەوێ، ئەمەش لەبەرئەوەی تیپەكەمان پێویستی بە بەرزبوونەوەی ئاستی كوالێتی هەیە نەك ژمارەی یاریزان.