پویۆڵ بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا ناكات

پویۆڵ بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا ناكات
گوڵان / م.پ
یاریزانی هێڵی بەرگری و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی "كارلێس پویۆڵ" ناتوانێت بەشداری كلاسیكۆی یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بكات بەرامبەر ڕیال مەدرید كە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یارییەكە ئەنجام بدرێت .
تا ئێستاش پویۆڵ بەدەست پێكانەوە دەناڵێنێت كە لە بەستەرەكانی ئەژنۆی كە لە وەرزی ڕابردوو تووشی هاتبوو بە هۆیەوە لە چەندین یاری یانەكەی بەشداری نەكرد، پزیشكەكانی پێشبینی دەكەن بەلای كەمەوە پویۆڵ دوای دوو مانگی تر دەگەڕێتە ناو یاریگاكان .
جێگای ئاماژە پێدانە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و ڕیال مەدریدی پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا لە یاری چوونی جامی سووپەری ئیسپانیا كە لە 14 ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت بەیەك دەگەن و هەر لە 17 ی مانگی داهاتووش لە یاری گەڕانەوە بەیەك دەگەن .
Top