پاڵەوانێتی مەلەی كراوە لە سلێمانی دەكرێت
بڕیارە ڕۆژی 5 شەممە 28 / 7 كاتژمێر 10 بەیانی لە مەلەوانگەی یانەی سلێمانی لەناو مەلعەبەكە یەكێتی مەلەی سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و لاوانی سلێمانی پاڵەوانێتی مەلەی كراوە بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان بكات، سەبارەت بەم پاڵەوانێتییە ( فلاح محمد فرج ) سەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند: پاڵەوانێتییەكە لە درێژەی بەرنامەی ساڵانەی یەكێتییەكەماندا دەكرێت و كراوە دەبێت و شەش پێشبڕكێ لەخۆ دەگرێت ( 25 م باسكە مەلە، 50 م پشتە مەلە، 50 م سنگە مەلە ) بۆ تازەپێگەیشتوان و ( 25 م سنگە مەلە، 50 م پەپولە، 100 م باسكە مەلە ) بۆ لاوان، داواكارین لەتەواوی یانەكان و یاریزانان بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە بكەن، ئومێد دەكەین چەندین یاریزانی بەتوانا و بەهرەمەند لەسەر ئاستی سلێمانی لەم پاڵەوانێتییەدا دەربكەون.