هەڵبژاردەی فوتساڵی كچانی دهۆك گەیشتە یاری كۆتایی
ئەمرۆ رۆژی دووشەممە رێكەوتی 25-7-2011 لەیاریگای داخراوی سەنتەری بلو لەشاری هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی فوتساڵی كچانی(هەولێر×دهۆك) روبەروی یەكتر بونەوە، یاریەكە لەئاستێكە بەرزی بەخۆیەوە بینی لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەوە، سەرەتا یاریزانی هەڵبژاردەی فوتساڵی دهۆك توانی گۆلی یەكەم بۆ هەڵبژاردەی دهۆك لەلایەن یاریزان(صبحە مهدی) لەخولەكی (7) تۆماركربكا،لەدوای چەند هێرشێكی پێچەوانە لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەكە هەما یاریزانی دهۆك(صبحە مهدی) لەخولەكی (14) توانی گۆلی دووەم تۆماربكات، لەدوای ئەم گۆلە هەڵبژاردەی هەولێر توانی لەشوتێكی بەهێزدا لەلایەن یاریزان (خەندە صدرالدین) توانی گۆلی یەكەم بۆ هەولێر تۆمار بكات، گێمی یەكەم بەم ئەنجامە كۆتایی هات، لەگێمی دووەمیشدا هیچ گۆرانكاری لەئەنجامی یاریەكە نەكرا، بەمشێوەیە هەڵبژاردەی فوتساڵی دهۆك توانای یاریەكە لەبەرژەوەندی خۆی تەواو بكات بەئەنجامی (2-1)، بەم ئەنجامەش خۆی گەیاندە یاری كۆتایی، وا بریاریشە بەیانی یاری نێوان هەڵبژاردەی فوتساڵی (هەولێر×كەركوك) ئەنجام بدرێت، براوەی ئەم یاریەش دەگاتە یاری كۆتایی.