سبەئ ئەگویرۆ بەرەو مانچستەر بەڕێ دەكەوێت
رۆژنامەكە دەڵێ ئەگویرۆ سبەی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانیدا دەگاتە مانچستەر بۆ ئیمزاكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مان ستی بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند و موچەی هەفتانەی 250 هەزار پاوەند.
رۆژنامەكە روونی كردووەتەوە ئەگویرۆ شوێنی كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری یانەكە دەگرێتەوە كە ویستی خۆی بۆ رۆیشتن لە یانە ئینگلیزییەكە ئاشكرا كردووە و یانەكەی بە رۆیشتنی خۆی رازی كردووە.
ئەگویرۆ دوای چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە جامی كۆپا ئەمەریكا گوتی جارێكی تر ناگەڕێمەوە بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.