پیدرۆ لیۆن گەڕایەوە خیتافی
رۆژنامەكان ئاشكرایان كرد یانەی ریال مەدرید رێكەوتووە لەگەڵ یانەی خیتافی بۆ گەڕانەوەی لیۆن بۆ ماوەی یەك وەرز بۆ یانەی خیتافی و لە گرێبەستەكەدا ئەوە هەیە كە خیتافی دەتوانێ وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بەیەكجاری بباتە ریزەكانی خۆی ئەگەر بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ بداتە ریال مەدرید.
وەرزی رابردوو پیدرۆ لیۆن بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی خیتافییەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد، بەڵام نەیتوانی شوێنێكی سەرەكی لە پێكهاتەكەی مۆرینۆدا بۆ خۆی بدۆزێتەوە.