كچانی ئارارات و سۆران گەیشتنە قۆناغی كۆتایی

كچانی ئارارات و سۆران گەیشتنە قۆناغی كۆتایی
هەفتەی رابردوو لە هۆڵی داخراوی یانەی ئارارات، پاڵەوانێتی خولی پلە یەكەكانی پارێزگای شاری هەولێر بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كچان بەڕێوەچوو، كە تیاییدا لەم پاڵەوانێتییە هەر سێ یانەی (ئارارات، سۆران، فەتاتی هەولێر) بەشدارییان تیاییدا كرد دوای ئەوەی وا بڕیارە بوو یانەی هێرش بەشداری بكات، بەڵام لە دوا ساتەكان ئەم یانەیە كشایەوە.
دوای ركابەرییەكی بەهێز هەردوو یانەی ئارارات و سۆران توانیان خۆیان بگەینە قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالە، كە وا بڕیارە لەم نزیكانە ئەم پاڵەوانێتییە بەڕێوە بچێت بە بەشداریكردنی هەشت یانە، لە هەر پارێزگایەكی كوردستان دوو یانە بەشداری تیاییدا دەكات بۆ دەستنیشان كردنی دوو یانە، كە سەردەكەون بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان.
Top