هەفتەی رابردوو لە یاریگەی شەهیدان لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی بەچكەشێرانی یانەكانی شاری هەولێر بۆ تۆپی پێ كۆتایی هات، كاتێك هەردوو تیپی (هەولێر أ) و ناوەندی وەرزش و لاوان-ی هەولێر رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لە یارییەكی بەهێزدا كاتی ئاسایی یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێك یەكسانبوون لە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە یانەی (هەولێر أ) توانی یارییەكە بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولەكە.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر كرایەوە و هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر أ، هەولێر ب، ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر، جیهان، پێشمەرگەی هەولێر، هەندرێن) بەشدارییان تیاییدا كرد.