لاوانی هەڵبژاردەی سلێمانی بوون بە پاڵەوانی هەڵبژاردەكانی پارێزگاكانی كوردستان

لاوانی هەڵبژاردەی سلێمانی بوون بە پاڵەوانی هەڵبژاردەكانی پارێزگاكانی كوردستان
هەفتەی رابردوو لە شاری سلێمانی یاری كۆتایی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی لاوانی پارێزگاكانی كوردستان ئەنجامدرا، كە تیاییدا هەردوو هەڵبژاردەی هەولێر و سلێمانی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، دوای یارییەكی بەهێز لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە كاتی یاسایی بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوو هەڵبژاردە تەواو بوو، لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزادا هەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی توانی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی تەواو بكات، بە ئەنجامی (4-3)گۆڵ و ببێتە پاڵەوانی پارێزگاكانی كوردستان لەسەر ئاستی لاوان.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتییە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەنجامدرا و هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی هەولێر و دهۆك و كەركووك و سلێمانی بەشدارییان تیاییدا كرد و پاڵەوانێتییەكە بە سیستەمی دەرچوون بە دوو دۆڕان ئەنجامدرا.
Top