هێرش بووە پاڵەوانی كاراتێی یانەكانی هەولێر

هێرش بووە پاڵەوانی كاراتێی یانەكانی هەولێر
لە هۆڵی ئەكادیمی كاراتێی شاری هەولێر، یەكێتی كاراتێی لقی هەولێر بە بەشداری هەریەك لە یانەكانی (هێرش، ئارارات، قەڵای توركمان، پێشمەرگەی هەولێر) پاڵەوانێتی كاراتێی یانەكانی شاری هەولێر بۆ ماوەی یەك رۆژ بەڕێوەچوو، پاڵەوانێتییەكە لەسەر ئاستی بەچكەشێران و تازەپێگەیشتووان و لاوان بوو، لەم پاڵەوانێتییە یانەی هێرش توانی نازناوی پاڵەوانێتییەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات، مەریوان بەكر راهێنەری كاراتێی یانەی هێرش لە لێدوانێكیدا گوتی: پاڵەوانێتێكی بەهێز بوو، یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، بە هیوای ئەوەین بتوانن پاڵەوانێتی زیاترمان بۆ ئەئجام بدەن، سوپاسی یاریزانەكانم دەكەم كە ئاستی بەرزیان پێشكەش كرد.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەمشێوەیە بوو.
1-یانەی هێرش 123خاڵ، 2-یانەی ئارارات 108خاڵ، 3-یانەی قەڵای توركمان 74خاڵ.
Top