ئافرەتانی ژاپۆن پاڵەوانی مۆندیالن
خەڵاتەكانی مۆندیالی 2011 لە كۆتایی یارییەكە لە لایەن جۆزێف سیپ پلاتەر سەرۆكی فیفا دابەشكرا كە بریتیبوون لەم خەڵاتانە:
* خەڵاتی یەكەم بۆ هەڵبژاردەی ژاپۆن و خەڵاتی دووەم بۆ هەڵبژاردەی ئەمەریكا و خەڵاتی سێیەم بۆ هەڵبژاردەی سوید و خەڵاتی چوارەم بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا.
* خەڵاتی باشترین كچە یاریزان: هوماری ساوا لە ژاپۆن خەڵاتی تۆپی زێڕین، ئابی وامباخ لە ئەمەریكا خەڵاتی تۆپی زیوین، هوپ سۆلۆ لە ئەمەریكا خەڵاتی تۆپی برۆنز.
* خەڵاتی گۆڵكەر: هوماری ساوا لە ژاپۆن خەڵاتی لاپچینی زێڕین بە تۆماركردنی 5 گۆڵ، مارتا لە بەرازیل خەڵاتی لاپچینی زیوین بە تۆماركردنی 4 گۆڵ، ئابی وامباخ لە ئەمەریكا خەڵاتی لاپچینی برۆنز بە تۆماركردنی 4 گۆڵ.
* خەڵاتی باشترین گۆڵچی : هوپ سۆلۆ لە ئەمەریكا خەڵاتی دەستكێشی زێڕینی وەرگرت.
* خەڵاتی یاری پاك : هەڵبژاردەی ژاپۆن.
* خەڵاتی باشترین كچە یاریزانی لاو: كاتلین فۆرد لە ئوستورالیا.
شایانی باسە یارییەكانی مۆندیالی ئافرەتان لە ساڵی 1991 دەستی پێكردووە و ئەمەریكا یەكەم نازناوی بەدەست هێنا و لە ساڵی 1995هەڵبژاردەی نەرویژ نازناوەكەی بەدەست هێنا و لە ساڵی 1999 جارێكی دیكە ئەمەریكا بووە پاڵەوان و لە ساڵانی 2003 و 2007 ئافرەتانی ئەڵمانیا جامەكەیان بەرز كردەوە .
مۆندیالی 2015 ی ئافرەتان لە وڵاتی كەنەدا ئەنجام دەدرێت و بۆ یەكەمجار ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەكان بۆ 24 هەڵبژاردە بەرز دەبێتەوە.