ئۆباما پێشوازی لە میسی دەكات

ئۆباما پێشوازی لە میسی دەكات
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی وڵاتی ئیسپانیا رایانگەیاند یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیۆنیل میسی لە رۆژانی داهاتوو سەردانی شاری واشنتۆن دەكات، نەك بۆ یاریكردن بەڵكو بۆ كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا باراك ئۆباما كە یەكێكە لە هاندەرانی یاریزانی ناوبراو، میسی كە لە قۆناغی هەشتەمەوە ماڵئاوایی كرد لە كوپا ئەمریكا لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ چەند رۆژێكی زیاتری لە پێشە بۆ پشوو وەرگرتن، ئەم هەلەش دەقۆزێتەوە بۆ سەردانی كۆشكی سپی لە واشنتۆن و كۆبوونەوە لەگەڵ باراك ئۆباما، كۆشكی سپی ماوەی چەند مانگێكە هەوڵی سازدانی ئەم دانیشتنە دەدات و یانەی بەرشلۆنە رەزامەندی خۆی لەسەر ئەم داوەتنامەیە نیشانداوە.
شایانی باسە پێش چەند هەفتەیەك سەرۆك ئۆباما لە كاتی پێشوازیكردنی لە تیپی كۆلۆرادۆ پاڵەوانی خولی ئەمەریكا سەرسامی خۆی بە یاریزان میسی دەربڕی لە كاتی پێشكەشكردنی درێسی ژمارە 10 و گوتی من ئێستا وەك یاریزان میسیم.
Top