پاڵێوراوانی خەڵاتی قاچی زێڕین ئاشكراكران

پاڵێوراوانی خەڵاتی قاچی زێڕین ئاشكراكران
دەستەی رێكخەرانی خەڵاتی قاچی زێڕین ناوی 10 یاریزانیان ئاشكرا كرد كە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2011، ئەم خەڵاتەش دەدرێتە ئەو یاریزانەی تەمەنیان لە 29 ساڵ زیاترە و لە ماوەی وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، هەروەها ئەم خەڵاتە بۆ یەكجار دەدرێتە یاریزانەكە و ناتوانێت بۆ جاری دووەم وەربگیرێتەوە، ئەمەش ناوی 10 یاریزانە كە یەكێكیان خەڵاتی قاچی زێڕینی 2011 وەردەگرێت:
1- دێڤید بێكهام . یانەی لۆس ئەنجلۆس گەلاكسی ئەمەریكی
2- زاڤی هێرناندیز. یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی
3- كارلیس پیۆل. یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی
4- ئیكەر كاسیاس. یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی
5- ساموێل ئیتۆ. یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی
6- خافێر زانیتی. یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی
7- جیان لویجی بۆفۆن. یانەی یۆڤانتسی ئیتالی
8- دیدی درۆگبا..یانەی چێلسی ئینگلیزی
9- رائول گۆنزالیس. یانەی شالكەی ئەڵمانی
10- رایان گیگز. یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی
جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2003 وە كاری پێدەكرێت و تا ئێستا هەریەك لە یاریزانان رۆبەرتۆ باجیۆی ئیتالی لە ساڵی 2003 و پاڤیل نێدڤیدی چیكی لە ساڵی 2004 و ئەندرێ چیفچینكۆی ئۆكرانی لە ساڵی 2005 و رۆنالدۆی بەرازیلی لە ساڵی 2006 و ئەلیساندرۆ دیل پییرۆی ئیتاڵی لە ساڵی 2007 و رۆبەرتۆ كارلۆسی بەرازیلی لە ساڵی 2008 و رۆنالدینهۆی بەرازیلی لە ساڵی 2009 و فرانچیسكۆ تۆتی ئیتاڵی لە ساڵی 2010 ئە خەڵاتەیان بە دەست هێناوە.
Top