بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بادمنتۆنی كوردستان و بە هاوكاری لقی هەولێری یەكێتییەكە لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە بە بەشداری 70 یاریزان لە 22 یانە،پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانەكانی كوردستان بۆ ئاستی كوڕان بەڕێوەچوو، پاڵەوانێتییەكە ماوەی دوو رۆژی خایاند، لەم پاڵەوانێتییە هیچ یانەیەكی شارەكانی سلێمانی و دهۆك بەشدارییان نەكرد، تەنیا یانەكانی شاری هەولێر و كەركوك بەشداربوون.
ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەیە بوو.
1-یانەی ئەكاد، 2-یانەی سۆلاڤی نوی، 3-غازی شیمال، 3-عومال.