لە هاوینە هەواری شێرەسوار خێوەتگەی دێدەوانی هاوینە بەڕێوەچوو

لە هاوینە هەواری شێرەسوار خێوەتگەی دێدەوانی هاوینە بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر، لە هاوینە هەواری شێرەسوار خێوەتگەی دێدەوانی هاوینە، كە بە خولی (سەركردایەتی) ناسراوە بۆ مامۆستایانی پەروەردەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەبەشداری هەریەك لە پەروەردەكانی (هەولێر، خەبات، رواندز، سۆران، شەقڵاوە، مێرگەسۆر، مەخمور، دەشتی هەولێر، چۆمان، كۆیە) ئەنجامدرا، لە خولەكەدا لە هەر پەروەردەیەك هەشت مامۆستا بەشداریكردبوو و ماوەی چوار رۆژی خایاند، رۆژانە وانەكانی خولەكان بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی لە لایەن مامۆستایانی پسپۆڕ بابەتەكانی وانەكان دەگوترانەوە، وانەكانیش ئەمانە بوون، (هونەرەكانی دێدەوانی، ئامانجەكانی دێدەوانی، بابەتی كۆمەڵایەتی، زانستی دەروونناسی، بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان،پشكنین، وەرزشی بەیانیان)، جگە لەوەش چەندین چاڵاكی جۆراو جۆر ئەنجام درا.
Top