لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی یەكێتی تیروكەوانی لقی سلێمانی و بە بەشداری هەریەك لە یانەكانی (سیروانی نوێ، سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، سەرچنار، بەختیاری، كلدان) پاڵەوانێتی تیروكەوانی یانەكانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و ماوەی یەك رۆژی خایاند، لەم پاڵەوانێتییە یانەی سلێمانی توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت دوای ركابەرییەكی بەهێز لەگەڵ یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و كلدان.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەمشێوەیە بوو.
1-یانەی سلێمانی، 2-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،3-یانەی كلدان.
ئەنجامی تاكی یاریزانان
1-عیماد ئازاد یانەی سلێمانی، 2-هۆشمەند ئەحمەد پێشمەرگەی سلێمانی، 3-بڕوا سەلام یانەی كلدان.