كچانی هەولێرودهۆك گورزیان وەشاند
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 24-7-2011 لەیاریگای سەنتەری بلو لەشاری هەولێر یاری فوتساڵی كچان بۆ پارێزگاكانی كچان بەرێوەچوو، سەرەتا لەیاری یەكەم دا (دهۆك×كەركوك) روبەروی یەكتر بونەوە، لەم یاریەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی فوتساڵی كچانی پارێزگای دهۆك توانایان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، هەر لەخولەكی یەك یاریزانی ژمارە (10)(دلخاز صباح) توانی گۆلی یەكەم بۆ دهۆك تۆمار بكات و وە لەخولەكی 11 یاریزانی ژمارە(8) (رۆژین سعید) توانی گۆلی دووەم بۆ هەڵبژاردەی دهۆك تۆمار بكات، گێمی یەكەم بۆ بەرژەوەندی هەڵبژاردەی فوتساڵی كچانی دهۆك بەئەنجامی دوو گۆل بێ بەرامبەر پێشكەوتن، گێمی دووەم زیاتر بۆ هەڵبژاردەی دهۆك گەرم و گورتر بوو، لەخولەكی 7 یاریزانی ژمارە(8) (رۆژین سعید) توانی گۆلی سێیەم بۆ هەڵبژاردەكەی و دووەمی خۆی تۆمار بكات، وەلەخولەكی8 یاریزانی ژمارە (10)(دلخاز صباح) گۆلی دووەمی خۆیی و گۆلی چوارەمی بۆ هەڵبژاردەی دهۆك تۆماركر، وە لەخولەكی 15 یاریزانی ژمارە (13) (صبیحە مەهدی) گۆلی پێنچەمی بۆ دهۆك تۆماركرد، وە لەخولەكی 18 یاریزانی ژمارە(8) (وارژین جمیل) گۆلی شەشەم و كۆتایی بۆ هەڵبژاردەی دهۆك تۆماركرد، بەم جۆرە هەڵبژاردەی فوتساڵی (دهۆك) بەئەنجامی (6-0) لە هەڵبژاردەی فوتساڵی كەركوكی بردەوە، وە لە یاری دووەم دا هەردوو هەڵبژاردەی فوتساڵی (هەولێر×سلێمانی) روبەری یەكتر بونەوە، لەسەرەتادا هەڵبژاردەی فوتساڵی هەولێر توانی لەخولەكی 4 یاریزانی ژمارە (4)(ئەژین محمدأمین) توانی گۆلی یەكەم و گۆلی دووەم لەخولەكی (10) بۆ هەڵبژاردەی هەولێر تۆمار بكات،وە لەخولەكی 8 یاریزانی ژمارە(14)(ماریا رۆستەم) توانی گۆلی بەرامبەر بۆ هەڵبژاردەی سلێمانی تۆماربكات، وەلەخولەكی 19 یاریزانی ژمارە(9) (پەیمان حاجی)توانی گۆلی سێیەم بۆ هەڵبژاردەی هەولێر تۆمار بكات، بەمشێوەیە گێمی یەكەمی یاریەكە كۆتایی پێهات بەئەنجامی (3-1) بۆ هەڵبژاردەی هەولێر، وە لەگێمی دووەم لە خولەكی 1 و خولەكی 4 یاریزانی ژمارە(17)(بەفرین قادر) گۆلی چوارەم و پێنجەمی بۆ هەڵبژاردەی هەولێر تۆماركرد، وە لەخولەكی16 یاریزانی ژمارە (16)(ماریا رۆستەم) توانی دوو گۆل لەهەمان خولەك بۆ هەڵبژدەی سلێمانی تۆماركر، وە لەخولەكی 18 یاریزانی ژمارە (11)(خەندە صدرالدین) توانی گۆلی كۆتایی و شەشەم بۆ هەڵبژاردەی هەولێر تۆمار بكات، بەم شێوەیە یاریەكە كۆتایی هات بەئەنجامی (6-3) بۆ بەرژەوەندی هەڵبژاردەی هەولێر كۆتایی هات. لەرۆژی دووەمی خولەكە (دهۆك×هەولێر) و (سلێمانی×كەركوك) روبەروی یەكتر دەبنەوە.