یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
گولان:كاران كانەبی-حەسەن
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبونی جێگرو ئەندامانی گرێداو ئەم بریارانەی خوارەوەی دەركرد:
یەكەم:
أ:ئەنجامدانی كۆبونەوەی تایبەت لەگەڵ نوێنەرانی یانە پلە سێیەكانی سەركەوتو بۆ قۆناغی دووەم و بریاردرا شێوازی بەدوو دۆڕان دەرچون یاریەكان بەیەك گروپ ئەنجام بردرێت، یانە سەركەوتوەكان لەمانە پێكهاتون( شۆریجە، دووز، هێرش، سنجار، گوڵان، رانیە، رزگاری، سەرچنار).
ب:سەرجەم كارتەكانی رەنگاورەنگ سرایەوە تەنها سزای كارگێری نەبێت.
دووەم: پێكهێنانی لیژنەی سەرپەرشتی پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی كوردستان بۆ یاری فوتساڵی كچان لەم بەرێزانەی خوارەوە:
(عمر ختاب-سەرۆك، دلشاد صالح-ئەندام، محمد عزیز-ئەندام)
سێیەم:لەیاری نێوان یانەی (پێنجوین×سەرچنار)لەخولی یانە پلە سێیەكان بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لەگیانی وەرزشی ئەندامانی یانەی پێنجوین بریاردرا:
أ:ئاگاداری سەرۆكی یانەی پێنجوین (بهادین مەجید) دەكەین بەرێزگرتن لەرێنماییەكان و بریاری ناوبژیوانان.
ب:راگرتنی چارەسەری پزیشكی یانەی پێنجوین(برهان محمد) بۆ ماوەی یەك ساڵ لەبەرواری 23-7-2011 تا 23-7-2012.
ج:سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆك و دەستەی كارگێری یانەی سیدصادق دەكەین بەهۆی هاوكاری و یارمەتیان لەبەرێوەبردنی یاریەكان لە یاریگاكەیان.
چوارەم:بەهۆی روداوەكانی یاری كۆتایی هەڵبژاردەی لاوانی پارێزگاكانی كوردستان لەنێوان(سلێمانی×هەولێر) بریاردرا:
أ: راگرتنی راهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی هەولێر(محمد حمدأمین خۆشناو) بۆ دوو یاری داهاتو بەیاوەری نەكردنی تیپەكەی.
ب:راگرتنی ناوبژیوان (رزگار بایز) بۆماوەی دوو هەفتە بەهۆی كەمتەرخەمی لەئەركەكەی دا.
پێنجەم: بەهۆی نارەزایی یانەی سیمیل لەسەر یانەی گارە لەخولی لاوانی پلە یەك بریاردرا:
أ: یاریزان (ئاراز صالح) یاری لەتیپی یەكەمی یانەی گارە لە خولی پلەیەكی كوردستان یاری كردوە.
ب:بەهۆی دەرچونی یانەی گارە لەرێنماییەكان بەیاری پێكردنی یاریزان(ئاراز صالح) لەتیپی یەكەم و یاری پێكردنی لەتیپی لاوانی گارە كەناوی لەلیستی تیپی لاوان نەبوە و بەدوو ژمارە یاری كردوە و بەهەژماركردنی ئەنجامی یاریەكە بە (3-0) لەبەرژەوەندی یانەی سیمیل.
ج:راگرتنی راهێنەری لاوانی یانەی گارە(علی محمد) بۆ ماوەی یەك ساڵ لەرێكەوتی 23-7-2011 تا 23-7-2012 بەهۆی پابەندنەبون بەرێنماییەكان.
-راگرتنی یاریزان (ئاراس صالح) بۆ ماوەی یەك وەرز .
ه:غەرامەكردنی یانەی گارە بە بڕی (500،000) پێنج سەد هەزار دینار.
و:بەهۆی دروستی نارەزایی یانەی سیمیل لەسەر یانەی گارە یانەی لاوانی یانەی سۆران دەبێتە یەكەمی گروپەكەو لاوانی یانەی سیمیل دەبێتەدووەمی گروپەكە.
شەشەم: بەهۆی نارەزایی یانەی چوارقورنە لەسەر یانەی قەڵادزێ بەیاری پێكردنی هەردوو یاریزان لەخولی یانە پلە دووەكان لەیاریان بۆ یانەی حاجیاوە، دوای لێكۆلینەوە دەركەوت نارەزاییەكە دروستە بریاردرا:
أ:هەژماركردنی ئەنجامی یاری(3-0) لەبەرژەوەندی یانەی چوارقورنە.
ب:راگرتنی هەردوو یاریزانی یانەی قەلادزە( هیوا احمد، سەفین ئازاد) بۆ ماوەی یەك وەرز.
ج: راگرتنی راهێنەری یانەی حاجیاوە (كامەران عمر محمد) بۆ ماوەی یەك وەرز.
- غەرامەكردنی یانەی حاجیاوە بەبری (500،000)پێنج سەد هەزاردینار.
حەوتەم: دەستنیشانكردنی دەستەی سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان ی قۆناغی دووەمی یانە پلە سێیەكان خولی یەكەم و خولی چوارگۆشەی زێرینی لاوانی پلە یەك
Top