كاڤانی لە ستی ئۆف مانچستەر داواكراوە

كاڤانی لە ستی ئۆف مانچستەر داواكراوە
یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دەیەوێ ئەدینسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی بباتە ریزەكانی خۆیەوە بۆ جێگرتنەوەی كارلۆس تێڤێز كە رایگەیاندووە جارێكی تر یاری بۆ یانەكەی ناكات.
كاڤانی هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیی یەك لە باشترین هێرشبەرەكانی ئێستای جیهانە و وەرزی رابردوو بووە دووەم گۆڵكاری خولی ئیتاڵی لە دوای ئەنتۆنیۆ دی ناتالی هێرشبەری ئۆدینیزییەوە.
تۆڕی كیت ئۆفسایدی هەواڵی گوتی یانەی مان ستی بەنیازە گرێبەستێك بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند پێشكەش بكات بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یاریزانەی كە یانەی ریال مەدریدیش بە نیازی كڕینیەتی.
كاڤانی دوێنێ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایدا نازناوی كۆپا ئەمەریكای بەدەست هێنا.
Top