گاسپرینی خەو بە یەكەم نازناوەوە دەبینێت لەگەڵ ئینتەر میلان
رۆژی 6ی مانگی ئابی داهاتوو هەردوو یانەی میلان و ئینتەر میلان لەسەر نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا بەیەك دەگەن.
گاسپرینی گوتی بردنەوەی جامی سوپەر لە میلان پاڵنەرێكی بەهێز دەداتە یاریزانانی یانەكەم بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی وەرزی نوێ كە پێم وایە بەهێز و قورس دەبێت.
راهێنەری ئینتەر میلان گوتی ئەمە سەرەتایەكی نایابە بۆ وەرزێكی نوێ ئەگەر بە بردنەوە لە میلان دەست پێ بكەیت، هەرچەندە وەرزی داهاتوو قورس دەبێت، بەڵام هەموو توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم جامە و نازناوەكانی تریش لە وەرزی داهاتوودا.