شوماخەر: هێشتا هەلی بردنەوەی نازناوم لەبەردەمدایە

شوماخەر: هێشتا هەلی بردنەوەی نازناوم لەبەردەمدایە
مایكڵ شوماخەری شۆفێری تیپی مارسیدس گوتی هەرچەندە دوو ساڵە لەگەڵ ئەو تیپەدام و هیچ نازناوێكم بەدەست نەهێناوە، بەڵام هێشتا هەلی بردنەوەی نازناوم لەبەردەستدایە.
شوماخەر گوتی لەوانەیە وادەی بردنەوەی نازناوەكان بەو شێوەیە نەبێت كە من پێشتر پلانم بۆ دانابوو و پێششبینیم دەكرد، بەڵام ئێمە ئێستا كار بۆ بردنەوەی نازناوەكان دەكەین و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئامانجەكەمان هەنگاو دەنێین.
سەبارەت بە ئاستی خۆیەوە شوماخەر گوتی هەست بە بێ ئومێدی ناكەم، بەڵكە هەستدەكەم ویستی جەنگاوەرێكم هەیە بۆ بردنەوەی یارییەكان، ئەو كەوتنانەی دێنە سەر رێگا بەشێكن لە كاروانی نازناوەكان، مرۆڤ دەبێ هاوسەنگی خۆی بەدەست بێنێتەوە و هەست بە بێ ئومێدی نەكات، ئەوەی بڕوای بەخۆی هەیە ئەو دەباتەوە.
Top