ئۆرۆگوای جامی كوپا ئەمریكای بەدەستهێنا

ئۆرۆگوای جامی كوپا ئەمریكای بەدەستهێنا
گوڵان / م.پ
شوی ڕابردوو هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و پاراگوای بەیەك گەیشتن و ئۆرۆگوای توانی بە 3 گۆڵی خاوێن یارییەكە بباتەوە و نازناوەكە بەدەست بهێنێت .
دوای ئەوەی ئۆرۆگوای لە قۆناغی هەشت ئەرجەنتینی تێپەڕاند پاشان پیرۆی تێپەڕاند لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین، ئۆرۆگوای پاڵێوراوی یەكەم بوو بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە و ئەمەش لە كاتێكدا پاراگوای بە بێ بردنەوە و دۆڕان گەیشتە یاری كۆتایی .
ئۆرۆگوای بە خێرایی دەستی خۆی وەشاند و لە ڕێگەی لویس سوارێزەوە یەكەم گۆڵیان لە خواەكی 11 تۆمار كرد،هەر لە گێمی یەكەم ئەستێرەی ئۆرۆگوای و یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید "فۆرلان " گۆڵی دووەمی بۆ ئۆرۆگوای تۆمار كرد، هەر هەمان یاریزان لە خولەكەكانی كۆتایی یارییەكە گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد .
بەم سەركەوتنەی ئۆرۆگوای توانی ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت و نازناوی 15 یەمی جامی كوپا ئەمریكا بەدەست بهێنێت و پێش ئەرجەنتینییەكان كەوت كە ئەوان خاوەنی 14 جامی كوپا ئەمریكان .
Top