لە یارییەكی تری دۆستانەدا ڕیال مەدرید سەركەوتنی بەدەستهێنا

لە یارییەكی تری دۆستانەدا ڕیال مەدرید سەركەوتنی بەدەستهێنا
گوڵان / م.پ
سەرلەبەیانی دوێنێ ڕیال مەدرید لە سێیەم یاری دۆستانەی خۆی لە ئەمریكا ڕوبەڕوی یانەی فلادیلفیا یۆنیۆنی ئەمریكی بووەوە، لەم یارییەدا یاریزانانی ڕیال مەدرید توانیان بە ئەنجامی 2 بە 1 یارییەكە ببەنەوە .
لە خولەكی 2 جۆسێ گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ڕیال مەدرید تۆمار كرد، پاشان لە خولەكی 11 دا مەسعود ئۆزێل بووە خاوەنی گۆڵی یەكەمی خۆی و دووەمی یانەكەی تاكە گۆڵی فیلادیلفیا فارفان لە خولەكی 80 تۆماری كرد .
Top