گیریرۆ بووە گۆڵكاری كوپا ئەمریكا
دوای ئەوەی هەڵبژاردەكەی توانی پلەی سێیەم لە جامی كوپا ئەمریكا بەدەستبهێنێت، یاریزانی پیرۆ "پاوڵۆ گیریرۆ" توتنی ببێتە گۆڵكاری كوپا ئەمریكا بە تۆماركردنی 5 گۆڵ .
گیریرۆ ڕۆڵێكی گەورەی بینی لە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم بۆ هەڵبژاردەكەی چونكە توانی لە یاری دیاری كردنی پلەی سێیەم هاتریك تۆمار بكات .
هەروەها لویس سوارێز پلەی دووەمی گۆڵكارانی وەرگرت بە تۆماركردنی 4 گۆڵ .