مەلەگە داوای لاسانا دیارا دەكات
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە كە پلگرینی راهێنەری مەلەگە كە لە هاوینی ئەمساڵدا چەندین یاریزانی نوێی بردووەتە یانەكەیەوە، دەیەوێ لاسانا بباتە ریزەكانی یانەكەیەوە و بە ئاستی ئەو یاریزانە فەرەنسییە سەرسامە.
پێشتر پلگرینی مەشقی بە لاسانا داوە و دەیەوێ جارێكی تر بیباتەوە ژێر ركێفی خۆی.
رۆژنامەكان دەڵێن، ئەگەری زۆر هەیە دیارا بە گرێبەستەكەی مەلەگە رازی بێت، ئەمەش لەبەرئەوەی دیارا نایەوێ بە یاریزانی یەدەگ لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، هەروەها چوونە مەلەگە هەلی مانەوە لە ئیسپانیا بۆ ئەو یاریزانە دەڕەخسێنێت.
پێشتر یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵی زۆری كڕینی دیارای داوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكانی بێئاكامە.