جیرارد تا 2 مانگی تر ناگەڕێتەوە

جیرارد تا 2 مانگی تر ناگەڕێتەوە
ئامادەسازییەكانی یانەی لیڤەرپوول بۆ وەرزی نوێ و سەرەتای وەرزی نوێی یانەكە لە خولی نایابی ئینگلیزی، بێ ستیڤن جیراردی كاپتنی یانەكە دەبێت.
رۆژنامەی دەیلی میڵی ئینگلیزی ئاشكرای كرد جیرارد دوو مانگی تر لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی نوێبوونەوەی ئەو پێكانەی لە ئەژنۆیدا دووچاری هات و ماوەیەكە بەهۆیەوە لە یاریگاكان دابڕاوە.
رۆژنامەكە دەڵێ جیرارد جیا لە دابڕانی لە یانەی لیڤەرپوول، ناتوانێ بەشداری ئەو یارییە دۆستانەیە بكات كە لە مانگی ئابی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و هۆڵەندا كۆ دەكاتەوە.
لیڤەرپوول بەهۆی گرێبەستە نوێیەكانی هاوینی ئەمساڵەوە بە یاری نەكردنی جیرارد كاریگەر نابێت، چونكە هەریەك لە جۆردان هندرسۆن، ئەلبیرتۆ ئەكویلانی و رائوول میریلیس دەتوانن لە شوێنەكەی جیرارد یاری بكەن.
Top