ڤان پێرسی ئامادە نییە بچێتە ریال مەدرید
پێشتر رۆژنامەكان ئاماژەیان بەوەدابوو كە یانەی ریال مەدرید لەسەر داوای جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری دەیەوێ ڤان پێرسی بباتە ریزەكانی خۆیەوە، بەڵام ئەو هێرشبەرە لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری رۆیشتنی لە یانەی ئەرسناڵ گوتی نامەوێ بچمە ریال مەدرید، لەبەرئەوەی ویستی بردنەوەی نازناوم لەگەڵ ئەرسناڵ هەیە.
ڤان پێرسی هەروەها گوتی دەمەوێ لەگەڵ ئەرسناڵدا نازناو ببەمەوە، بەڵام بردنەوەی نازناو تەنیا بە قسە ناكرێت و پێویستی بە كار هەیە، ئێستا ئێمە ئامادەسازیی تەواو دەكەین بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بێبەش نەبین لە نازناو.