پیرۆ له‌ ڤه‌نزوێلاى برده‌وه‌ و پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنا

پیرۆ له‌ ڤه‌نزوێلاى برده‌وه‌ و پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنا
گولاَن / م.پ

شه‌وى رِابردوو له‌ پاڵه‌وانییه‌تى كوپا ئه‌مریكا یارى دیارى كردنى پله‌ى سێیه‌م و چواره‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى پیرۆ و ڤه‌نزوێلا به‌یه‌ك گه‌یشتن و له‌ یارییه‌دا پیرۆ گه‌وره‌ترین ئه‌نجامى به‌ده‌ستهێنا یارییه‌كه‌ى 4 به‌ 1 برده‌وه‌ و پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنا .

له‌ خوله‌كى 43 دا چیریخۆ یه‌كه‌م گۆڵى بۆ پیرۆ تۆمار كرد ، له‌ گێمى دووه‌م و له‌ خوله‌كى 59 یاریزانێكى ڤه‌نزوێلا به‌ كارتى سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ر بوو تاوه‌كو گیریرۆ له‌ خوله‌كى 65 دا گۆڵى دووه‌م تۆمار بكات ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌رانگۆ له‌ خوله‌كى 78 دا گۆڵێكى بۆ ڤه‌نزوێلا تۆمار كرد ،به‌لاَم له‌ خوله‌كه‌كانى كۆتاییدا گیریرۆ دوو گۆڵآ تریشى تۆمار كرد پله‌ى سێیه‌مى بۆ پیرۆ به‌ده‌ستهێنا .
Top