بۆیان: گواردیۆلا راهێنه‌رێكی دادپه‌روه‌ر نییه
بۆیان له دوای ئاشكرا كردنی ده‌رچوونی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و رووكردنه یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی گوتی زۆرینه‌ی كات گواردیۆلا له‌گه‌ڵمدا دادپه‌روه‌ر نه‌بوو.
ئه‌و هێرشبه‌ره هه‌روه‌ها گوتی پیپ كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر نییه و جیاوازی زۆر ده‌كات، زۆر كات مافی منی بۆ كه‌سانی تر پێشێل ده‌كرد، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی رۆیشتنی من بوو له بارسا.
هه‌روه‌ها گوتی په‌یوه‌ندی نێوان من و پیپ په‌یوه‌ندییه‌كی روون نه‌بوو، ئه‌و زوڵمی له من ده‌كرد.