نانی: وه‌رزی داهاتوو چاوه‌رِێی دره‌وشانه‌وه‌ی من بن
لێدوانه‌كانی نانی دوای سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی سیاتلی ئه‌مه‌ریكی به ئه‌نجامی 7-0 هات كه تێیدا نانی له گێمی یه‌كه‌مدا به‌شداری كرد و ئاستێكی به‌رزی پێشان دا.
نانی بۆ ماڵپه‌رِی یانه‌كه‌ی گوتی هه‌موو شتێك زۆر باشه، هه‌ست ده‌كه‌م به‌ره‌و باشی ده‌چم و ئاستم به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر شتی تر هه‌یه ده‌بێ له داهاتوودا بیان كه‌م.
زیاتر گوتی هێشتا هه‌ندێك یاری دۆستانه‌ی ترمان ماوه، له‌به‌رئه‌وه پێویست باشتر ئیش بكه‌ین و زیاتر ئاماده‌بین بۆ وه‌رزی نوێ، ئێمه ئێستا له‌سه‌ر هه‌موو شتێك مه‌شق ده‌كه‌ین.
نانی هه‌روه‌ها گوتی من هه‌رده‌م هه‌موو توانای خۆم له پێناو تیپه‌كه‌دا خه‌رج ده‌كه‌م، به‌ڵام بۆ وه‌رزی نوێ هه‌ست ده‌كه‌م توانای زۆر كاری باشترم هه‌یه، بۆیه له وه‌رزی نوێ‌دا چاوه‌رِێم بكه‌ن و دره‌وشانه‌وه‌م ببینن.