راهێنه‌ری چێڵسی: لۆكاكۆمان له بیر كرد
بۆیاسی پورتوگالی گوتی بوونی هه‌ریه‌ك له فرناندۆ تۆرێس، دانێل ستۆریج، سالمۆن كالۆ، نیكۆلاس ئه‌نێلكا و دیدێ درۆگبا وا ده‌كات یانه‌كه پێویستی به هێرشبه‌ری تر نه‌بێت، چونكه ئه‌و یاریزانانه هێرشبه‌ری به توانان.
بۆیاس قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و گوتی لۆكاكۆ وه‌رزێكی نایابی له به‌لجیكا به‌سه‌ر برد، به‌ڵام ئێمه بیر له هه‌موو برِیاره‌كانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و نامانه‌وێ بچینه بازارِی گواستنه‌وه و دواتر هه‌ڵه بكه‌ین.
راهێنه‌ره‌كه‌ی چێڵسی گوتی بۆ ئێمه هێنانی هێرشبه‌رێكی نوێ پێویست نییه، له‌به‌رئه‌وه برِیاری له‌و شێوه‌یه ناده‌ین، چونكه ئه‌نێلكا، درۆگبا، تۆرێس و ستۆریج و كالۆ ده‌توانن له هه‌موو شوێنێكی هێڵی پێشه‌وه یاری بكه‌ن و پێویستیمان به لۆكاكۆ نییه.
لۆكاكۆ به درۆگبای نوێ ناسراوه و یانه‌كانی چێڵسی، ریال مه‌درید و مانچسته‌ر ستی بایه‌خ به كرِینی ده‌ده‌ن.