دووه‌مى پله‌یه‌ك پاداشت كرا

دووه‌مى پله‌یه‌ك پاداشت كرا
گولاَن:كارزان كانه‌بى-حه‌سه‌ن

رۆژى سىَ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 19-7-2011 كاتژمێر 11:30د به‌یانى له‌باره‌گاى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان, كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ڵۆ ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستى پاداشت كردنیان كه‌ پله‌ى دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا له‌ یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان و سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ پله‌ نایابه‌كان. سه‌ره‌تا به‌رێز (سه‌لام حسێن) سكرتێرى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكردو ده‌ستخۆشى له‌ یانه‌ى هه‌ڵۆ كرد به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى دووه‌م له‌ یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كان, له‌دواییدا یه‌كه‌یه‌كه‌ له‌راهێنه‌ران و یاریزانان پاداشتى سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر دابه‌ش كرا.
Top