رۆناڵدۆ و میسی پاڵێوراوی سەرەكی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی ئیسپانیان

رۆناڵدۆ و میسی پاڵێوراوی سەرەكی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی ئیسپانیان
یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كرد كە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا.
یەكێتییەكە ناوی هەموو ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كردووە كە لە هەر شوێنێكی یاریكردندا ركابەرن بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی وەرزی رابردوو لە شوێنی یاریكردنی خۆیان و بەپێی ناوەكان، ركابەرییەكی گەورە لە نێو یاریزانانی بەرشەلۆنە و ریال مەدریدا هەیە.
خەڵاتەكان بریتین لە خەڵاتی باشترین راهێنەر، باشترین گۆڵچی، باشترین یاریزانی ناوەڕاستی چەق، باشترین یاریزانی ناوەڕاستی پێشەوە، باشترین هێرشبەر و باشترین یاریزانی تازە پێگەیشتوو.
یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری داوە یاریزانان و راهێنەرانی خولی ئیسپانی باشترینەكان هەڵبژێرن و جەماوەریش دەتوانێ یانەی خاوەن یاری خاوێن دیاری بكات.
لیستی یاریزانە پاڵێوراوەكان بەن شێوەیەیە:
گۆڵچی:
ئیكەر كاسیاس-دی گیا-ڤیكتۆر ڤاڵدێز.
بەرگری:
مارسیلۆ-ئەبیدال-ئەلڤێس.
ناوەڕاستی چەق:
چابی ئەلۆنسۆ-خافی مارتینێز-چاڤی هێرناندێز
ناوەڕاستی پێشكەوتوو:
مەسعوود ئۆزێل-بۆرخا ڤالیرۆ-ئەندرێس ئینێستا
هێرشبەر:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ-لیۆنێل میسی-كۆن ئەگویرۆ
یاریزانە تازەپێگەیشتووەكان:
گریزمان-ئیكەر مۆنیان-رۆبن پێرێز
Top