نیمار: سانتۆس جێناهێڵم

نیمار: سانتۆس جێناهێڵم
نیمار دا سیلڤای هێرشبەری بەرازیلی كۆتایی بە مشتومڕی گواستنەوەی بۆ ئەوروپا و روونتر بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هێنا كاتێك ئاشكرای كرد كە یانەی سانتۆس جێناهێڵێت.
نیمار دوای گەڕانەوەی بۆ بەرازیل لە دوای چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە كۆپا ئەمەریكای 2011 لە فڕۆكەخانەی شاری ساوپاولۆ گوتی لەگەڵ سانتۆس دەمێنمەوە.
نیمار /19 ساڵ/ ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لە نزیكی چوونی بۆ یانەی ریال مەدرید دەكەن و گوتی دەمێنمەوە بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەی سانتۆس بەشداری مۆندیالی یانەكان بكەم.
ئەو هێرشبەرە لەبارەی چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەكەی لە كۆپا ئەمەریكا گوتی توڕەنیم، بەڵام دڵتەنگم بەوەی رووی دا.
Top