سام ئالاردایس: ڤینگەر دزێكی لێهاتووە
ڤینگەر توانایەكی بێهاوتای لە دۆزینەوەی یاریزانی كەم تەمەن و هێنانیان بۆ ئەرسناڵ هەیە كە لە دواییدا یاریزانی گەورە و لێهاتوویان لێ دروست دەكات، لە دیارترینەكانی ئێستای یانەكە سیسك فابریگاس، سەمیر نەسری، تیۆ والكۆت و رۆبن ڤان پێرسی.
ئالاردایس گوتی ئێستاش تێناگەم چۆن فێرگسۆن توانی پێش ڤینگەر چیچاریتۆی مەكسیكی بدۆزێتەوە.
ئەو راهێنەرە زیاتر گوتی ڤینگەر وای راهێناوین یاریزانی نوێ بكڕێت پێش ئەوەی بەهرەیان بتەقێتەوە، پێم سەیرە چیچاریتۆ لەم بنەمایە دەرچووە. هەروەها بە پێكەنینەوە دەڵێ ڤینگەر دزێكی لێهاتووە لە بردنی بەهرەكاندا و دڵنیام ئەو دڵتەنگە بەوەی نەیتوانی زوو چیچاریتۆ بدۆزێتەوە.