ستیف ناش: حەزدەكەم بچمە بەرشەلۆنە یان ریال مەدرید
ناش بە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی راگەیاندووە كە تەنیا رێگرییەك لەبەردەم هاتنی بۆ خولی ئیسپانیا قورسیی گواستنەوەی خێزان و منداڵەكانیەتی بۆ ئیسپانیا بەهۆی بوونی چەندین ئیشی جۆراوجۆریان لە ئەمەریكا.
لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری كارەكانی ناش ئاشكرای كرد ئەو مانگرتنەی لە ئارادایە لە خولی باسكەی ئەمەریكا زیانی زۆر بە یاریزانانی ئەو خولە دەگەیەنێت و دوور نییە ناش روو لە ئەوروپا بكات.
شیاوی باسە مانگرتنی رێكخەرانی خولی باسكەی ئەمەریكی وایكردووە دەستپێكردنی وەرزی نوێ دوابكەوێت و بەوەش یاریزانانی گەورەی وەك كوبی براینت، دوایت هاورد و دیرۆن ویلیامز بە شوێن یانەی تازەدا دەگەڕێن لە ئەوروپا.