نادال دەست لە مەشق دەكاتەوە
نادال لە پێگەی خۆی لە ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرای كرد كۆتایی بە ماوەی پشووی خۆی هێناوە كە لە دوای پاڵەوانیەتیی ویمبڵدۆنەوە دەستی پێكردبوو و گوتی دوای چەند رۆژێكی تر دەست بە مەشق دەكەمەوە لە پێناو ئامادەسازی بۆ پاڵەوانیەتییەكانی داهاتوو.
نادال و جۆكۆڤیج و فێدرێر و مێری لە 8ی مانگی ئابی داهاتوودا بەشداری لە یەكەم پاڵەوانیەتیی دەكەن كە جامی رۆجەرە لە كەندا و كۆی 1000 خاڵی لەسەرە.