نادال دەست لە مەشق دەكاتەوە

نادال دەست لە مەشق دەكاتەوە
رافایل نادالی دووەم ریزبەندی تێنسی سەر زەوی جیهان ئاشكرای كرد كۆتایی بە ماوەی پشووی خۆی هێناوە و بەم نزیكانە بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ پاڵەوانیەتییەكانی داهاتوو دەست بە مەشق دەكاتەوە.
نادال لە پێگەی خۆی لە ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرای كرد كۆتایی بە ماوەی پشووی خۆی هێناوە كە لە دوای پاڵەوانیەتیی ویمبڵدۆنەوە دەستی پێكردبوو و گوتی دوای چەند رۆژێكی تر دەست بە مەشق دەكەمەوە لە پێناو ئامادەسازی بۆ پاڵەوانیەتییەكانی داهاتوو.
نادال و جۆكۆڤیج و فێدرێر و مێری لە 8ی مانگی ئابی داهاتوودا بەشداری لە یەكەم پاڵەوانیەتیی دەكەن كە جامی رۆجەرە لە كەندا و كۆی 1000 خاڵی لەسەرە.
Top