ئیتۆ: حەز بە یاریكردن لە خولی ئینگلیزی دەكەم
ئیتۆ كە لە ماوەی رابردوودا قسەی زۆر لەسەر رۆیشتنی بۆ یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی لە ئارادابوو گوتی خولی ئینگلیزی یەك لە باشترین و بەهێزترین خولەكانی دنیایە، یاریكردن لەو خولە خەونی هەموو یاریزانێكە.
ئەو هێرشبەرەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی زیاتر گوتی خولەكانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بەهێزترین خولەكانی دنیان و باوەڕناكەم یاریزانێك هەبێ ئارەزووی بەشداریكردن لەو خولانەدا نەبێ.
هەروەها گوتی من لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا یاریم كردووە، ئەزموونێكی خۆش دەبێت ئەگەر خۆم لە ئینگلتەرا تاقی بكەمەوە، ئەمە لە مێژە ئارەزووی منە.