لامپارد: لە مانچستەر ناترسین و نازناوەكەیان لێدەسەنینەوە

لامپارد: لە مانچستەر ناترسین و نازناوەكەیان لێدەسەنینەوە
فرانك لامپاردی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی ئینلگیزی گوتی بۆ وەرزی داهاتوو هیچ ترسێكمان لە هێزی مانچستەر یونایتدی هەڵگری نازناوی خولی ئینگلیزی نییە و ئەمساڵ نازناوەكەیان لێدەسەنینەوە.
چێڵسی كە بۆ وەرزی داهاتوو لەلایەن ڤیلاس بۆیاسی پورتوگالییەوە مەشق دەدرێ، تا ئێستا هیچ یاریزانێكی نوێی نەكڕیوە، لە كاتێكدا مانچستەر یونایتد 50 ملیۆن پاوەندی لە كڕینی دی گیا، ئاشلی یۆنگ و فیل جۆنزدا خەرج كردووە.
لامپارد لەو بارەیەوە گوتی ئەوان لە بازاڕی گواستنەوەدا چالاك بوون و بەختی ئەوەیان هەبوو یاریزانی نوێ بێننە ریزەكانیانەوە.
زیاتر گوتی لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانم بڵێم مان یو وەرزی داهاتوو بەهێزتر دەبێت، چونكە ئەوان چی بكەن یان نا ئێمە لەو یانەیە ناترسین و متمانەی تەواومان بەخۆمان هەیە، دەتوانین ئەمساڵ نازناوەكەیان لێ بسەنینەوەن لەبەرئەوەی هەمووان ویستی ئەوەمان هەیە.
Top