هەفتەی رابردوو لە مەلەوانگەی داخراوی شەهید فرانسۆ هەریری پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ مەلەوانی كۆتایی هات، لەم پاڵەوانێتییە هەریەكە لە یانەكانی (پێشمەرگەی هەولێر، ئەكاد، هەندرێن، پیشەسازی، پێشكەوتن، جیهان) بەشدارییان كردبوو، پاڵەوانێتییەكە ماوەی یەك رۆژی خایاند، لەم پاڵەوانێتییە یاریزانەكان ركابەرییان لە پێشبڕكێ (پشتەمەلە، سینگەمەلە، سەربەرست، فراشە) كرد، لەم پاڵەوانێتییە یانەی پێشمەرگەی هەولێر توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی (10) خاڵ كۆبكاتەوە، ئەنجامی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە بوو.
1- پێشمەرگەی هەولێر 10 خاڵ، 2- ئەكاد 8 خاڵ، 3- هەندرێن 6 خاڵ.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتییە بە مەبەستی خۆئامادەكردنی یانەكان بوو بۆ پاڵەوانێتی خەڵاتی گەورەی عێراق، كە لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت.
فۆتۆ: ئەردەلان هەولێری