دوای ئەوەی كچانی یانەی ئاڵا توانییان لە پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامی بەرەچاو بە دەستبهێنن و زۆربەی پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم لە گشت پێشبڕكێیەكان لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن، یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بەهۆی ئەنجامە باشەكانی ئەم یانەیە، بڕیاریدا راهێنەری یانەی ئاڵا، رێبوار محیەدین وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەستنیشان بكرێت، بۆ ئەوەی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ پاڵەوانێتییەكانی داهاتوو ئامادە بكات، لە هەمانكاتدا یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بەفەرمی بانگهێشتی نۆ كچە یاریزانی یانەی ئاڵای كرد،بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوەی عێراق بكەن.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بریتین لە (تارا شاكر، تمارا شاكر، ژاكاو رۆستم، ئاواز ئازاد، نەهلە ئیبراهیم، فاتیمە سەمیع، ساز فریدون، دیانا عەدنان، شەیدا عەبدولمناف).
جێگەی باسە یانەی ئاڵا تاكە یانەیە لە شاری هەولێر، كە تیپی گۆرەپان و مەیدانی هەیە لەسەر ئاستی كچان و لەسەر ئاستی كوڕان هیچ یانەیەك لە شاری هەولێر نییە بایەخ بە گۆڕەپان و مەیدان بدات.