یانەی جیهان بووە پاڵەوانی خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی باسكە
لەم پاڵەوانێتییە 10 یانە بەشداری تیاییدا كردبوو و بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ بەرێوەچوو بۆ بە دەستهێنانی دوو بلیت، كە سەردەكەوێت بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی باسكە لە وەرزی داهاتوودا.
لە یاری كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە هەردوو یانەی جیهان و سلێمانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی یەكتر بوونەوە لە یارییەكی بەهێزدا یانەی جیهان توانی نازناوی خولەكە بە دەستبهێنێت و بە ئەنجامی ( 81-69 ) خاڵ لە یانەی سلێمانی بباتەوە و پلەی یەكەمی خولەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات، دوای تەواوبوونی یارییەكە لە لایەن ئامادەبووان خەڵات پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەش كرا.
ریزبەندی كۆتایی خولەكە بەمشێوەیە بوو.
1- یانەی جیهان، 2- یانەی سلێمانی، 3- یانەی دەربەندیخان.