لە شاری دهۆك بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی عێراقی بە هاوكاری لقی دهۆكی یەكێتییەكە و بە ئامادەبوونی هەریەك لە تەمەر رەمەزان پارێزگاری دهۆك و ئەحمەد قاسم سەرۆكی نوێنەرایەتی دهۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان وسەرۆك و ئەندامانی یەكێتی شەترەنجی عێراقی. پاڵەوانێتی شەترەنجی ئۆلۆمپیاتی هەڵبژاردەی شارەكانی عێراق تەواو بوو، كە هەژدە هەڵبژاردەی شارەكانی عێراق بەشداریان تێدا كردبوو هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (هەولێر، بەغدا، زیقار، موسڵ، بەسرا، دیالە، دهۆك، سلێمانی، كەركووك، بابل، كەربەلا، موسەنا، ئەنبار، میسان، دیوانیە، نەجەف، واست) ملمڵانییان دەكرد لەسەر بە دەستهێنانی پلەی یەكەمی پاڵەوانێتییەكە، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێو یاریزانانی هەڵبژاردە بەشداربووەكان، هەڵبژاردەی شاری هەولێر توانی نازناوی پاڵەوانێتییەكە بەدەست بهێنێت و ببێتەپاڵەوان، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردەكان بەم شێوەی خوارەوە بوو .
1-هەڵبژاردەی هەولێر 14خاڵ، 2-هەڵبژاردەی بەغدا 12خاڵ، 3-هەڵبژاردەی زیقار 9خاڵ، 4-هەڵبژاردەی موسل 8خاڵ، 5-هەڵبژاردەی بەسرا8خاڵ، 6-هەڵبژاردەی دیالە 8خاڵ، 7-هەڵبژاردەی دهۆك 7خاڵ، 8-هەڵبژاردەی سلێمانی 7خاڵ.