یەكەم ئاهەنگی هاوسەرگیری لە یاریگای كامب نو

یەكەم ئاهەنگی هاوسەرگیری لە یاریگای كامب نو
لە ئاهەنگێكی تایبەت و دەگمەندا، لە یاریگای «كامب نو» بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاوڕێ و خزم و دۆستان یاریگای یانەی بەرشلۆنە میوانداری یەكەم ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ سیگرید و ئیبیان كرد،، بەمەش بوونە یەكەم بووك و زاوا كە ئاهەنگەكەیان لە كامب نو ئەنجام دەدرێت، خاتوو سیگرید هیوای ئەوە بوو بە جلوبەرگی بووكێنی لە یاریگای كامب نو هەنگاو بهاوێت، ئیبیانی زاوا كە تەمەنی 33 ساڵە لەمبارەیەوە دەڵێت : ئێمە ویستمان كارێكی جیاواز ئەنجام بدەین، ئەو كارەمان بۆ هاوڕێكانمان شی كردەوە، ئێمە دوو هاندەری سەرشێتی كەتەلۆنین بۆیە حەزمان كرد ئاهەنگەكەمان لە كامب نو بێت.
بووك و زاوا پێشوازی فەرمییان لێكرا و دواتر سەردانی ئەو جامانەیان كرد كە گواردیۆلا و تیپەكەی لەم وەرزە بەدەستیان هێناوە، بەتایبەتی جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بووك وزاوا لەسەر چیمەنی یاریگا سەمایان كرد ئینجا پێشوازی لە میوانەكان كرا كە ژمارەیان 260 كەس بوو لە گەڵ لێدانی مارشی یانەی بەرشلۆنە و ئامادەكردنی نانی ئێوارە، هەروەها لە ئاهەنگەدا جوانترین گۆڵەكانی یانەی بەرشلۆنە لە مێژوودا نمایش كرا، دوای تەواو بوونی رێورەسمەكە بووك زاوا داوای گۆرانی واكا واكای هونەرمەند شاكیرایان كرد بۆ سەماكردن و خۆشحاڵی.
Top