روسیا بووە پاڵەوانی 2011 لە یاری بالەدا
لە یاری دیاركردنی پلەی سێیەم و چوارەم، هەڵبژاردەی پۆلەندا رووبەرووی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆوە و توانی یارییەكە بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر بباتەوە و بۆ یەكەمجار پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت، ئەنجامی گێمەكان ( 25 – 18، 25 – 22، 25 – 21 ) بوو، بەم ئەنجامانە هەڵبژاردەی روسیا پلەی یەكەم و خەڵاتی یەكەمی وەرگرت كە بریتی بوو لە یەك ملیۆن دۆلار، هەڵبژاردەی بەرازیلیش پلەی دووەم و خەڵاتی دووەمی وەرگرت كە بریتی بوو لە 500 هەزار دۆلار، هەڵبژاردەی پۆلەندا پلەی سێیەم و خەڵاتی سێیەمی وەرگرت كە بریتی بوو لە 300 هەزار دۆلار، یاریزانی هەڵبژاردەی روسیا ماكسیم میخایلۆف بە باشترین یاریزانی خولەكە دەست نیشانكرا و خەڵاتی 30 هەزار دۆلاری وەرگرت.
خولی جیهانی لە یاری بالە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1990 ئەنجامدرا و ساڵانە یارییەكانی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا بەرازیل خاوەن ژمارەی پێوانەییە لە نازناوەكان و 9 جار جامەكەی بە دەست هێناوە و هەڵبژاردەی ئیتالیا بە پلەی دووەم دێت بە بەدەست هێنانی 8 نازناو، روسیا دوو نازناو و هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئەمریكا و كوبا و هۆڵەندا یەك جار ئەم نازناوەیان بەدەست هێناوە.