لەمیانەی هەوڵەكانی نووسینگەی ئافرەتانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان بۆ بونیاتنانەوە و پێشخستنی وەرزشی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی، چەندین چاڵاكی و خولی وەرزشی ئەنجام بدات بە هاوكاری ئافرەتانی نوێنەرایەتی سلێمانی، لەم چوارچێوەیەدا خولێكی تۆپی دەستی كچانی بۆ یانەكانی سلێمانی ئەنجامدرا، لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یاری كۆتایی خولەكە ئەنجامدرا لە نێوان كچانی هەردوو یانەی ئەفرودێت و سیروانی نوێ، پاش ئەنجامدانی یارییەكی ئاست بەرز لە لایەن یاریزانانی هەردوو تیپەوە ئەنجامی گێمی یەكەمی یارییەكە (6-6)گۆڵ بۆ هەردوو لا تەواو بوو، لە گێمی دووەمدا كچانی ئەفرودیت باشتربینران و توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (14-11) گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن و پلەی یەكەمی خولەكە مسۆگەر بكەن، پاشان لە لایەن ئامادەبووانەوە خەڵاتی سەركەووتوان دابەشكرا بەسەر یاریزانانی هەردوو تیپ، شایەنی باسە لەم پاڵەوانێتییە سێ یانەی شاری سلێمانی بەشداری ئەو پاڵەوانێتییەیان كرد .