ئەرسناڵ دوو هەفتە ماوە دەداتە بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی فابریگاس بە 46 ملیۆن بكڕێت

ئەرسناڵ دوو هەفتە ماوە دەداتە بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی فابریگاس بە 46 ملیۆن بكڕێت
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ماوەی 2 هەفتەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە داناوە تا دوا دەستەوارەی خۆی بۆ كڕینی سیسك فابریگاس پێشكەش بە یانە لەندەنییەكە بكات كە بڕەكەی 46 ملیۆن یۆرۆیە.
بەرپرسانی یانەی ئەرسناڵ ئاشكرایان كرد پێویستە یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕی 46 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی فابریگاس پێشكەش بكات و ئەگەر ئەوە نەكات، ئەوا فابریگاس لە یانەكەی دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئاشكرای كرد ئەو ماوەیەی ئەرسناڵ دیاری كردووە لە دوو هەفتە زیاتر نییە، بە تایبەت كە وەرزی نوێی خولەكانی ئەوروپا دەست پێدەكاتەوە.
فابریگاسی تەمەن 24 ساڵ ساڵی 2003 لە یانەی بەرشەلۆنەوە پەیوەندی بە یانەی ئەرسناڵەوە كرد و لە ماوەی یاریكردنی لەو یانەیە ئاستێكی بەرزی پێشان دا، هەربۆیە 2 ساڵە بەرشەلۆنە هەوڵی زۆر بۆ گێڕانەوەی فابریگاس بۆ ریزەكانی دەدات.
كێشەی سەرەكی گەڕانەوەی فابریگاس بۆ بەرشەلۆنە ئەوەیە كە ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی یانەكە پێشتر ئاشكرای كردبوو تەنیا 46 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی یاریزانان لە هاوینی ئەمساڵدا تەرخانكردووە و بەوەش بەرشەلۆنە ئەگەر فابریگاس بكڕێت ناتوانێ هیچ یاریزانێكی تر بباتە ریزەكانی خۆیەوە.
Top